وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، بێدەنگییه نێودەوڵەتییەکان لە بەرامبەر هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، داهاتووی مرۆڤایەتی دەخاتە مەترسییەوە.
ئیسماعیل بەقائی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، لە کاتێکدا، گەلی ئێران لە خەمی لەدەستدانی ڕێبەری ئێران و 165 قوربانییەکەی شاری مینابن، ئیسرائیل و ئەمریکا بەردەوامن لە هێرشە سەرشێتانەکەیان بۆ سەر شوێنە مەدەنییەکان.
ئاماژەی بۆ ئهوهش كرد، ئەم کردەوانەی ئیسرائیل خراپترین هێرشی تاوانکاریین لەڕووی یاسای نێودەوڵەتییەوە، پێویستە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە زووترین کات کۆبوونەوە بکات و بڕیاری وەستاندنی هێرشەکانی ئیسرائیل دەربکات.