به‌ره به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی سوپای پاسدارانی ئێران شەپۆلی 21ـمی هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەستپێکرد كه به هێرشی (بەڵینی راست 4)ـی ناوی بردووه.
سوپای پاسداران له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێ، كاتژمێر پێنج و 26 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ شەپۆلی 21ـمی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئیسرائیل و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستیپێكردووه كه به درۆن و مووشه‌ك به‌شێوه‌ی به‌رفراوان و جۆراوجۆر ئه‌نجامیداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئەم شەپۆلی هێرشه‌یان، مەبەستی پێکانی کۆمەڵێک ئامانجە لە ناو جەرگەی تەلئەبیب.
له به‌رانبه‌ریشدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی سوپای ئیسرائیل راگەیهنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، دەستیان بە شەپۆلێکی بەرفراوانی هێرش کردووە بۆ سەر دامەزراوەکانی ئێران لە تاران.
ڕۆژی 28ی شوبای ڕابردو هێرشی ئیسرائیل-ئەمریکا بۆ ئێران دەستیپێکرد و تا ئێستا بەردەوامە.