وهزیری دهرهوهی ئێران ڕایگەیاند، هیچ داواکارییهك بۆ نوێکردنەوەی ئاگربەست قبوڵ ناكهین، چونکە ئەزمونەکانی ڕابردوو سەلماندویانە ئاگربەستە کاتییەکان بە ئاسانی دەشکێنرێن.
عەباس عهراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی "ئێن بی سی نیوز" گوتوشیهتی، " ئێمە داوای کۆتایییەکی هەمیشەیی بۆ جهنگهكه دەکەین، تا ئەو کاتەش بەردەوامدەبین لە بەرگرییکردن لە گەلەکەمان کە لە ئێستادا لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیل دەکرێنە ئامانج واتا ئێمە دەست لە شەڕکردن هەڵناگرین".
باسی لهوهش كردووه، هەر جۆرە هێرشێکی زەمینی بۆ ناو خاکی ئێران وەڵامێکی کوشندە و توند بەدوای خۆیدا دەهێنێت و سوپای وڵاتەکەی ئامادەی پاراستنی خاکەکەیانن.
سەبارەت بە لێدوانەکەی ترەمپ بۆ بەکارهێنانی موشەکی دورمهودا لەلایەن ئێرانەوە عێراقچی دەڵێت، ئەو زانیارییانەی باس لە هەوڵی ئێران بۆ لێدانی ئەمریکا دەکەن دوورە لە ڕاستییهوه.
ڕاستە ئێمە توانای بەرهەمهێنانی موشەکی دورمهودامان هەیە، بەڵام بە مهبهست مەوداکەیمان بۆ کەمتر لە دوو هەزار کیلۆمەتر سنوردار کردووە، چونکە نامانەوێت هیچ جۆرە مەترسییەک بۆ سەر جیهان دروست بکەین.