ڕاستەوخۆ

ئیمارات داوا لە هاوڵاتییانی دەکات عێراق و ئێران و لوبنان بەجێبهێڵن

reset font size increase font size

وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات ڕایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ هەریەکە لە عێراق و ئێران و لوبنان ڕاگرت و داواش لە هاوڵاتییانی ده‌كات به ‌زووترین كات ئه‌و سێ وڵاته‌ به‌جێبهێڵن.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەکەوە بڕیاریانداوە بە ڕاگرتنی گەشتەئاسمانییەکانی هاوڵاتییانی بۆ هەریەک لە وڵاتانی عێراق و ئێران و لوبنان.

وەزارەتەکە داوای لە هاوڵاتییانی کردووە، بەزووترین کات هەرسێ وڵاتەکە بەجێبهێڵن، لەپێناو پاراستنی ژیان و گیانیان لەچوارچێوەی ئەو خۆپارێزییانەی دەوڵەت دەیانگرێتەبەر بۆ پاراستنیان پەیوەندییان پێوە بکەن بۆ بەجێهێشتنی ئەو وڵاتانە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.