ڕاستەوخۆ

ئیمارات: ئێران بە چڕی ‌هێرشمان دەکاتە سەر

reset font size increase font size

وەزارەتی بەرگریی ئیمارات ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئێران بە چڕی ‌هێرشمان دەکاتە سەر و بەرگرییە ئاسمانییەکانیان بەرپەرچی هێرشە موشەکی و درۆنییەکانیان داوەتەوە و داوا لە هاووڵاتییان دەکات پابەندی رێنماییە ئەمنییەکان بن.

ئەمڕۆ هەینی 3ـی نیسانی 2026، وەزارەتی بەرگریی ئیمارات لە ڕاگەیەنراوێکی بەپەلەدا بڵاویکردەوە، لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا بەرگرییە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەیان ڕووبەڕووی هێرشە موشەکیی و درۆنییەکان بوونەتەوە کە لە خاکی ئێرانەوە ئاڕاستەیان کراوە.

وەزارەتەکە دەڵێت، ئەو دەنگە بەهێزانەی لە ناوچە جیاوازەکانی وڵاتەکە دەبیسترێن، دەرەنجامی کارکردنی سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانییە بۆ تێکشکاندنی موشەکە بالیستییەکان، کرووز و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان.

هاوکات، داوا لە هاوڵاتییان کراوە لە پاشماوەی موشەک و درۆنە تێکشکاوەکان دوور بکەونەوە و وێنەیان نەگرن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.