هاوسەرۆکی گشتیی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ڕۆژاڤا، لە کاتی گەڕانەوەی بەشێک لە کۆچبەرانی عەفرین بۆ سەر زێدی خۆیان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ڕۆژێکی گرنگ و مێژووییە و دەرەنجامی هەوڵێکی بەردەوامه، بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان.
ئیلهام ئەحمەد جەختی لەوەکردەوە، پێویستە دوای گەڕانەوەی کۆچبەرەکان، ئاسایش و ئارامیی لە شارەکە فەراهەم بکرێت، هەروەها خەڵک لە بەڕێوەبردنی شارەکەدا ڕۆڵی سەرەکییان هەبێت.
داواشیکرد، تەواوی ئەو ماڵ و موڵکانەی دەستیان بەسەردا گیراوە، بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان بگەڕێندرێنەوە، داواشی لە حکومەت کرد هاوکاری ئەو کەسانە بکات تووشی زیانی بوون و ماڵەکانیان وێران بووە.
لە لایەکی دیکەوە، لەبارەی پرسی گیراوەکان ئاشکرایکرد، ڕێککەوتنیان لەگەڵ حکومەتی کاتیی سوریا هەیە بۆ ئازادکردنیان و بڕیارە سبەینێ گروپێکی دیکە لە دەستگیرکراوان ئازاد بکرێن.
له چوارچێوهی ڕێككهوتنی ههسهده و حكومهتی كاتی دیمهشق، ئهمڕۆ 400 خێزانی ئاوارهی عهفرین گهڕانهوه زێدی خۆیان، واشبڕیاره تهواوی ئاوارهكانی دیكه بگهڕێنهوه ناوچهكانی خۆیان.