ڕاستەوخۆ

ئیلهام ئەحمەد و رۆهڵات عەفرین داوای گرەنتی نێودەوڵەتی دەکەن

reset font size increase font size

ئیلهام ئەحمەد و رۆهڵات عەفرین داوایان له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد گره‌نتی مافه‌كانی كورد له‌ رۆژاڤای كوردستان بكه‌ن.

 ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوه‌بەریی رۆژاڤا و رۆهڵات عەفرین فەرماندەی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) کە بۆ بەشداریی لە کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی ئەوروپا سەردانی برۆکسێلیان کردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا، تیشکیان خستە سەر دوایین پەرەسەندنەکانی رۆژاڤا و سوریا.

 ئیلهام ئەحمەد، ئاماژەی بە رێککەوتنی 29 ی کانوونی دووەم، لەگەڵ حکومەتی کاتیی سوریا کرد و رایگەیاند، هەرچەند هەنگاوی ئەرێنی نراون، بەڵام هێشتا مافەکانی کورد لە دەستوردا جێگیر نەکراوە.

 ئاماژەی بەوەشکرد، لە ناوخۆی سوریا و لە دەرەوەش هەوڵی بەرپاکردنی شەڕی کورد و عەرەب هەیە، بۆ ئەوەی شەڕ لە نێوان کورد و عەرەب دروست نەبێت، پێویستە وڵاتانی ئەوروپا بببنە گرەنتیکار لە پرۆسەی تێكه‌ڵبوونی دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکانی رۆژاڤا و حکومەتی دیمەشق.

 هه‌روه‌ها رۆهڵات عەفرین، فەرماندەی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)، جەختی لەسەر پاراستنی دەستکەوتەکانی ژنان کرد و وتی، شۆڕشی رۆژاڤا شۆڕشی ژنە، بۆیە پێویستە مافەکانی ژن و رەنگی ژن، لە دەستووری سوریا و لە بواری سەربازیدا مسۆگەر بکرێت.

 راشیگەیاند، پێویستە ژنانیش بەشێکی سەرەکی بن لە لیوا سەربازییەکان و دەبێت یەپەژە، لە پرۆسەی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزە سەربازییەکان لەبەرچاو بگیرێت.

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.