حکومەتی ئیسپانیا، ئاسمانی وڵاتەکەی بەسەر سەرجەم ئەو فڕۆکانەدا داخستووە کە لە جەنگی دژی ئێران بەشدارن.
مارگرێتا رۆبێس، وەزیری بەرگری ئیسپانیا ڕایگەیاند، بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتهكهی لەلایەن ئەو فڕۆکە جەنگییانەی لە جەنگی دژ بە ئێران بەشدارن قەدەغە کردووە.
گوتیشی، قەدەغەکردنی بەکارهێنانی ئاسمانی ئیسپانیا ئەو فڕۆکانەی ئەمریکاش دەگرێتەوە لە فەڕەنسا جێگیرکراون، فڕۆکەکان تەنها لە حاڵەتی لەناکاو و بە پەلەدا دەتوانن ئاسمانی وڵاتەکە بۆ نیشتنەوە بەکاربهێنن.
ئیسپانیا، یەكێکە لەو وڵاتانەی دژی هێرشەکەی ئەمریکا و ئیسرائیل بوو بۆ سەر ئێران و پێداگری لە بەشدارینەکردنی یەکێتی ئەوروپا لە جەنگەکەدا دەکاتهوه.