سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لەگەڵ "ڕژێمێکی نوێ و ژیر" لە گفتوگۆی جددی دایە بۆ کۆتاییهێنان بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئێران، هەڕەشەی ئهوهشیكرد گهر نهگهن به ڕێككهوتن ئهوا ژێرخانی وزەی ئێران وێران دەکات.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تروس سۆشیاڵ ئاماژهی بهوهكردووه، پێشکەوتنی گەورە لە گفتوگۆکاندا بەدەست هاتوون.
هاوكات هۆشداری توندیدا، ئەگەر لە ماوەیەکی کورتدا ڕێککەوتن نەکرێت و گەروی هورمز بە ڕووی بازرگانیدا نەکرێتەوە، ئهوكات ئەمریکا بە وێرانکردنی هەموو ژێرخانی ئەو وڵاتە، کۆتایی بە مانەوەی خۆی لە ئێران دەهێنێت.
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، لە ئەگەری شکستهێنانی گفتوگۆکان، سوپای ئەمریکا سەرجەم وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، بیرە نەوتەکان، دورگەی خارک، تهنانهت ئەگەر هەیە وێستگەکانی شیرینکردنی ئاوی سوێریش بەتەواوی لەناو ببات.
ترەمپ جەختی لهوهکردەوە، ئەم هەنگاوە وەک تۆڵەسەندنەوەیەک دەبێت بۆ ئەو سەربازانەی ئەمریکا کە لە ماوەی 47 ساڵی "دەسەڵاتی تێرۆر"ی ڕژێمی پێشووی ئێراندا کوژراون.