ڕاستەوخۆ

ئیسرائیل شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانی بۆ سەر ژێرخانی گواستنەوەی ئێران دەستپێکرد

reset font size increase font size

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، دەیان بنکە و ژێرخانی جیاوازی لە سەرانسەری ئێران کردووەتە ئامانج و بەهۆی بۆردومانەکانەوە چەندین ڕێگەی سەرەکی و هێڵی شەمەندەفەر پەکیان کەوتووە.

سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، شەپۆلێکی بەرفراوانی هێرشیان دژی دەیان "ژێرخانی ڕژێمی تێرۆریستی ئێران" لە سەرانسەری ئەو وڵاتە ئەنجامداوە

بە گوێرەی زانیاریی میدیاکانی ئێران، هێرشەکان "تاران، کەرەج و ئەهواز"ی گرتووەتەوە و زیانی زۆریان بە ڕێگەوبانەکان گەیاندووە.

لە هێرشێکیاندا بۆ سەر هێڵی شەمەندەفەری شاری کاشان، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

هەروەها پردی" B1 " لە کەرەج، کە پێشتر لەلایەن ئەمریکاوە کرابووە ئامانج، بۆ جاری دووەم لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردومان كراوه‌ته‌وه‌.

میدیای ناوخۆیی ئێران ئاماژەیان بەوە کردووە، بەهۆی هێرش بۆ سەر پردێکی پەیوەندی لە رێگەی سەرەکیی تەورێز- زەنجان، ئەو ڕێگەیە بە تەواوی داخراوە. هەروەها جادەی کۆنی میانە بۆ تەورێزیش کراوەتە ئامانج و هاتوچۆ تێیدا پەکیکەوتووە.

ئەم هێرشانە دوای ئەوە دێن، ئیسرائیل پێشتر هۆشدارییەکی بەپەلەی دابوو بە دانیشتووانی ئێران کە تا کاتژمێر 9:00ـی شەوی سێشەممە، لە دامەزراوەکانی شەمەندەفەر و هێڵەکانی ئاسن دوور بکەونەوە.

تا ئێستا وردەکاریی تەواوی زیانەکان بڵاونەکراوەتەوە و سوپای ئیسرائیل جەخت لە بەردەوامیی هێرشەکانی دەکاتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.