وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل، بە فەرمی کوژران و شوێنی کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئێرانی بڵاوكردهوه.
وەزارەتی بەرگری وێنەیەکی نەخشەی شوێنی مانەوەی خامنەنی، ئەنجوومەنی سەربازی و ناوچەی سەرۆکایەتی کۆماری بڵاوکردووەتەوە، کە دەکەوێتە ناوەڕاستی تاران.
وەزارەتەکە دەڵێ، "رابەری بیری توندەڕەوی و دڕاندەی و وێرانکەری ئابووری ئێران کوژرا"، ئەو کەسەی بە ئیسرائیلی دەگوت شێرپەنجەیەکە لە دڵی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەبێت لەناوبردرێت.
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئیسرائیل کە قسەی بۆ نیویۆرک تایمز کردووە، ئیسرائیل بە 30 درۆن و مووشەک هێرشی کردووەتە سەر شوێنی مانەوەی خامنەیی.
