رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆتی ئیسرائیلی نووسراوێکی بڵاوکردووتەوە و دەڵێ، وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل داواکردنی خواردنی بەشێوەی راستەوخۆ لە کارمەندانی بنکەی کیریا لە تەلئەبیب قەدەغەکردووە بەهۆی زیادبوونی گرژییەکانیان لەگەڵ ئێران.
رۆژنامەکە دەڵێ، بڕیارەکە بەهۆی ترس بووە لە دزەپێکردنی زانیاری، کاتێک شۆفێرانی گەیاندنی خۆراک دەهاتنە نێو بنکەکە زانیاری و ژمارەی هێزەکەیان دەبینی.
لە نووسراوەکەدا هاتووە، برسیتە و بیر لە داواکردنی خواردن دەکەیتەوە؟ بیرت لە یاساکانی وەزارەتی بهرگری ئیسرائیل بکەرەوە و هیچ نیشانەیەک نیشانی دوژمن مەدەن و لە کەسانی نەناسراو دوربکەونەوە.
هەروەها دەشڵێت، ژمارە و قەبارە داواکردنی خواردنەکانت زانیاری دەداتە دەرەوە [دوژمن] و چاودێری چالاکییەکانی دەرەوە بکەن.