رێكخراوی ئۆپیك پڵه‌س خۆی بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان ئاماده ده‌كات و به نیازه نه‌وتی زیاتر بخاته بازاڕه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز به پشتبه‌ستن به چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی بازاڕی نه‌وت ده‌ڵێت: پێشبینی ده‌كرێت له مانگی چواری ئه‌مساڵ رێكخراوی ئۆپیك پڵه‌س رۆژانه 137 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت زیاتر بكات به‌راورد به ئاستی به‌رهه‌مهێنانی ئێستای.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئۆپیك پڵه‌س، وه‌ك ئاماده‌كارییه بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك به تایبه‌تی به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست و ئه‌گه‌ره‌كانی دروستبوونی جه‌نگ و زیادبوونی خواست له‌سه‌ر نه‌وت.
پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و هه‌نگاوه، پشكی وڵاتانی عێراق و سعودیه و ئیمارات له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت زیاد بكات و بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئاستی پێشوتر، كه رێكخراوه‌كه بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی لێ دابوو بۆ جێگیركردنی نرخی نه‌وت.
به‌هۆی ئاڵۆزیی و بارگرژییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست و ئه‌گه‌ری دروستبوونی جه‌نگ له‌نێوان ئێران و ئه‌مریكا، نرخی نه‌وت له بازاڕاكانی جیهاندا به‌راورد به حه‌وت مانگی رابردوو به‌رزبوه‌ته‌وه و تا ئێستا به زیاتر له 70 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.