ڕاستەوخۆ

مەسرور بارزانی: ئومێدەوارم جەژن ببێتە مایەی ئاشتی، تەبایی و سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان

reset font size increase font size

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی هەرێمی کوردستان، عێراق و جیهان کرد، هیوای خواست ئەم بۆنەیە خێر و بەرەکەت بۆ هەموان بهێنێت.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا، بە تایبەتی پیرۆزبایی لە "پێشمەرگە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی شەهیدان و ئەنفالکراوان" کرد و ڕێزلێنانی خۆی بۆ قوربانییەکانیان دووپاتکردەوە.

 هاوکات هیوای خواست هاونیشتمانیان ڕۆژانی جەژن لە ناو کەشێکی پڕ لە خۆشی، ئارامی و شادیدا بەسەر ببەن.

مەسرور بارزانی لە کۆتایی پەیامەکەیدا هیوای ئاشتی و پێکەوەژیانی بۆ ناوچەکە خواست و ڕایگەیاند، "ئومێدەوارم جەژن ببێتە مایەی ئاشتی و تەناهی و تەبایی و سەقامگیری لە کوردستان و ناوچەکە و جیهان."

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.