بهرپرسێكی باڵای یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، بەردەوامن لە لێپرسینەوە لە ئێران و بەمزووانە سزا بەسەر 19 کەسایەتی سەربازی ئهو وڵاتهدا دەسەپێنن.
کایا کالاس بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا لە پۆستێکیدا له ئێکس ڕایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا سزا بەسەر 19 کەسایەتی سەربازی ئێراندا دەسەپێنێت، سزاکەش ئەو بەرپرسانە دەگرێتەوە پێشێلکاریی قورسی مافی مرۆڤییان لەو وڵاتەدا کردووە.
دەشڵێت، سزاکان بریتین لە بلۆککردنی سەروەت و سامانی ئەو کەس و دامەزراوانەی حکومەتی ئێران و قەدەغەکردنی گەشتکردنیان بۆ وڵاتانی ئەندام.
گوتیشی، ئەم ڕێکارانە لەپێناو ئەوەدایە بەو کەسانە بڵێن ناکرێت داهاتووی ئێران لەسەر بنەمای سەرکوتکردن بنیادبنرێت.