ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌تده‌كاته‌وه گوایه نیازی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یان هه‌بێت.
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق ڕایگه‌یاندووه، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هه‌ندێ میدیا باس ده‌كرێت گوایه ئه‌نجومه‌نه‌كه فه‌رمانێكی ده‌ركردووه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته یان كۆكردنه‌وه‌ی ملیۆنێك واژۆ بۆ ئه‌نجامدانی كارێكی له‌وجۆره، دووره له ڕاستیه‌وه.
ده‌شڵێ، ئه‌و هه‌واڵه په‌یجێكی ساخته و بێ خاوه‌ن به ناوی ئه‌وانه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق داوا له‌سه‌رجه‌م میدیاكان ده‌كات به به‌رپرسیارێتیه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌كان بكه‌ن و هه‌واڵ له سه‌رچاوه‌ی دروست وه‌ربگرن.