به گوێره‌ی كارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، سبه‌ی پێنجشه‌ممه، ڕێكه‌وتی 16ـی نیسانی 2026، ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری شاره‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به گوێره‌ی كارنامه‌كه، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، سبه‌ینێ له دانیشتنێكی "به‌په‌له و نائاسایی"دا ڕێبوار ته‌ها، پارێزگاری ئێستای كه‌ركوك ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی ده‌بێت و هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا پارێزگارێكی نوێ دیاریی ده‌كرێت.
له نوسراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكدا، هیچ ئاماژه‌یه‌ك به ناوی ئه‌و كه‌سه نه‌كراوه، كه له جێگه‌ی ڕێبوار ته‌ها پۆسته‌كه وه‌رده‌گرێت.
ماوه‌ی كه‌متر له دوو ساڵه، ڕێبوار ته‌ها وه‌ك پارێزگاری كه‌ركوك ده‌ستبه‌كاربووه، هه‌رچه‌نده هیچ ڕێككه‌وتنێكی فه‌رمیی له نێوان یه‌كێتی و به‌ره‌ی توركمانیی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام باس له‌وه ده‌كرێت، ئاڵوگۆڕی پۆسته‌كه له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنێكدایه، كه پێشتر له نێوان یه‌كێتی و "حزبی ته‌قه‌دوم"ـی محه‌مه‌د حه‌لبوسی و به‌ره‌ی توركمانی كراوه.
