گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كان چوار كه‌سیان به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بنکەی سەربازیی خەرابجیر له سوریا، ده‌ستگیر كردووه.
سه‌باح نو‌عمان، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، باسی له‌وه‌ش كردووه، تۆمه‌تباره‌كان له شارۆچكه‌ی ڕه‌بیعه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌واوه به موشه‌ك هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خاكی سوریا، له كاتی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌دا ده‌ستگیركراون و ده‌ستیشگیراوه به‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی هێرشه‌كه‌یان پێ ئه‌نجامداوه.
گوتیشی، ئه‌نجومه‌نی وه‌زاریی ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق، فه‌رمانیداوه به ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له خاكی عێراقه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ و ده‌سته و نوێنه‌رایه‌تییه دیبلۆماسیه‌كان له ناوخۆ به‌ئامانج ده‌گرن.
ڕۆژی دووشەممە 23-3-2026 له ناو خاكی عێراقه‌وه، بنکەی سەربازیی خەرابجیر لە سنوری قامیشلۆی سه‌ر به حه‌سه‌كه له سوریا له ڕێگه‌ی حه‌وت موشه‌كه‌وه بۆردومانكرا.