ڕاستەوخۆ

ئه‌مڕۆ په‌یامێكی نوێی ئۆجالان بڵاوده‌كرێته‌وه‌

reset font size increase font size

ئه‌مڕۆ 27ی شوبات ساڵێک بەسەر بانگەوازی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی تێده‌په‌ڕێت و بڕیاره‌ ئه‌مڕۆش پەیامی نوێی ئۆجالان لەبارەی پرۆسەکەوه‌ بڵاوبکرێتەوە.

ڕۆژی 27ـی شوباتی 2025، عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان، بانگەوازی خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی بۆ پارتەکەی کرد و پەکەکەش  لەسەر بنەمای ئەو بانگەوازە لە مانگی ئایاری ساڵس رابردو، خۆی هەڵوەشاندەوە و بڕیاری کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداریدا.

ئەمڕۆ و لە ساڵیادی ئەو بانگەوازەدا لە شاری ئەنقەرە، بە سەرپەرشتی تونجەر باکرهان و تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکانی پارتی دەم، چالاکییەک بەڕێوەدەچێت و پەیامی نوێی ئۆجالان بڵاودەکرێتەوە، تائێستا نازانرێت ناوه‌ڕۆكی په‌یامه‌كه‌ چی له‌خۆی گرتووه‌.

ڕۆژی چوارشەممە، ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی پارتی دەم گوتی، چاوەڕێ دەکەن پەیامەکەی ئۆجالان باس لە هەنگاوەکانی ساڵی ڕابردووی پرۆسەکە بکات، ئاماژەش بەو هەنگاوانە بکات پێویستە لە داهاتوودا بنرێن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.