گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شاندێكی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕێده‌كه‌وێت به‌ره‌و ئیسلام‌ئاباد، به‌ڵام هه‌ركات ئیسرائیل پێشێلكارییه‌كانی دژی لوبنان ڕاگرت، ئینجا به‌شداریی گفتوگۆ‌كان ده‌كات.
میدیای ئێران بڵاویكرده‌وه، ئیسماعیل به‌قایی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ شاندێكی وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌و ئیسلام‌ئاباد به‌ڕێده‌كه‌وێت، به‌ڵام هه‌تاوه‌كو ئیسرائیل له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر لوبنان به‌رده‌وامبێت، شانده‌كه به‌شداریی له دانوستانه‌كان ناكات.
گوتوشیه‌تی، هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی ئاشتی له ناوچه‌كه، ده‌بێت لوبنانیش بگرێته‌وه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، چه‌ند كاتژمێری داهاتوو یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئایا ئیسرائیل كۆنترۆڵ ده‌كرێت یان نا.
گوته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئاشكراشی كردووه، شه‌وی ڕابردوو ویستویانه وه‌ڵامی "هێرش و پێشلكارییه‌كان" بده‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌یان نه‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی زیاتر بده‌ن به رێگه‌چاره دیبلۆماسییه‌كان.
دوای به‌رده‌وامبوونی جه‌نگ بۆ ماوه‌ی 40 ڕۆژ، به‌ره‌به‌یانی دوێنێ 8ی نیسانی 2026 ئه‌مریكا و ئێران ئاگربه‌ستێكی 14 ڕۆژییان ڕاگه‌یاند و بڕیاره به نێوه‌ندگیریی پاكستان، سبه‌ی هه‌ینی، گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستانه‌كانیان له ئیسلام‌ئاباد ده‌ستپێبكه‌ن.