بڕیاره ئه‌مڕۆ شاندی ئیمراڵی سه‌ردانی ئۆجالان بكه‌ن و تاوتوێی هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
شاندەکە لە پەروین بوڵدان، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری دەم پارتی، میدحەت سانجار، پەرلەمانتاری دەم پارتی و ئۆزگور فایق ئەرۆڵ پارێزەری نووسینگەی یاسایی‌ی سەدە پێکدێن، ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ سەردانی دوورگەی ئیمراڵی دەکەن و لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان کۆدەبنەوە.