ئه‌مڕۆ دوا واده‌ی ده‌ستورییه بۆ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی تا كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌و پرسه‌ش بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه بكه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بڕیاره كاتژمێر هه‌شتی ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه 26ـى نیسان لایه‌نه‌كانی هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی كۆببنه‌وه و پرسی دیارییكردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی چوارچێوه ده‌ڵێن، به‌ره‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی ئیحسان عه‌وادی كاندید كردووه، به‌ره‌ی نوری مالكیش باسم به‌دری.
به‌ڵام چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه باس له‌وه ده‌كه‌ن، مالكی و سودانی نه‌كشاونه‌ته‌وه و حه‌یده‌ر عه‌بادی و چه‌ند ناوێكی دیكه‌ش وه‌ك كاندیدی چاره‌سه‌ر ناویان ده‌هێنرێت.
هاوكات، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه باس له‌وه ده‌كه‌ن، به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه لایه‌نه‌كانی چوارچێوه ده‌گه‌نه ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر كاندیدێكی چاره‌سه‌ر، دوور له هه‌موو پێشبینیه‌كان و ئه‌و ناوانه‌ی زیاتر له پێنج مانگه ناویان ده‌هێنرێت.
عالیه نسه‌یف په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه‌كه‌ی سودانی ده‌ڵێت، هاوپه‌یمانه‌كانی سودانی له ناو چوارچێوه حه‌كیم و خه‌زعه‌لی و عامرین و به هه‌موویان له‌گه‌ڵ سودانی 116 په‌رله‌مانتاریان هه‌یه.
به گوێره‌ی ماده‌ی 76ـى ده‌ستوری عێراق، ده‌بێت له دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار له ماوه‌ی 15 ڕۆژدا گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانیی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران دیاری بكات، ئه‌و واده‌یه‌ش ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26ـى نیسان كۆتایی دێت.