ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆست بڵاویكردووه‌ته‌وه، له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌وه تا ئێستا، ئه‌مریكا زیاتر له 850 موشه‌كی تۆماهۆكی دژی ئێران به‌كارهێناوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 27-3-2026 ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مریكی، به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان ئاشكرای كردووه، له ماوه‌ی چوار هه‌فته‌ی جه‌نگی دژی ئێران، سوپای ئه‌مریكا زیاتر له 850 موشه‌كی تۆماهۆكی له دژی ئه‌و وڵاته هه‌ڵداوه.
ڕۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، له ئێستادا ژماره‌ی تۆماهۆكه‌كانی ئه‌مریكا كه‌مبونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش پنتاگۆنی ناچاركردووه، بیر له به‌ده‌ستهێنانی ژماره‌یه‌كی زۆرتر له‌و موشه‌كه بكه‌نه‌وه.
واشنتن پۆست ده‌شڵێت، له ڕێگه‌ی ئه‌و موشه‌كانه‌وه، ئه‌مریكا ناوەندە سه‌ربازییه گرنگه‌كانی ئێرانی بۆردومان كردووه، له‌وانه "دامەزراوەیەکی عەمبارکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەریایی و دامه‌زراوه موشه‌كییه‌كانی ئێران".
هه‌ر به گوێره‌ی واشنتن پۆست، ئه‌مریكا له ڕێگه‌ی موشه‌كه تۆماهۆكه‌كانه‌وه، کارگەیەکی دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ژێرخانی موشەکیی سوپای پاسدارانی له تاران و یه‌زد، خاپور كردووه.
ئه‌وه بێجگه له‌و سه‌دان ئامانجه‌ی دیكه، كه ئه‌مریكا ده‌ڵێت، له ئێران به‌ئامانجگیراون.