له ترسی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران، كۆمپانیای دانه گاز سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كانی له كێڵگه‌ی كۆرمۆر كشانده‌وه.
پێگه‌ی ئه‌لمۆنیتۆری ئه‌مریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی كردنه‌ئامانجی دامه‌زراوه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كرد، كۆمپانیای دانه گاز، سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كانی له كێڵگه‌ی كۆرمۆر كشاندووه‌ته‌وه.
ئه‌لمۆنیتۆر باسی له‌وه‌ش كردووه، كۆمپانیاكه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی وه‌ك خۆپارێزی گرتووه‌ته‌به‌ر و ته‌واوی كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆری چۆڵ كردووه.
له دوای به‌ئامانجگرتنی ژێرخانی وزه‌ی ئێران له لایه‌ن ئیسرائیل و ئه‌مریكاوه، سوپای پاسدارانی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كرد و ڕایگه‌یاند، دامەزراوە نەوتیی و گازییەکان لە ناوچەی کەنداو بەئامانج دەگرن.
كۆمپانیای دانه گاز، له كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر كار ده‌كات و له سه‌ره‌تای جه‌نگی ئیسرائیل و ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێران، كاره‌كانی به‌رهه‌مهێنانی له كێڵگه‌كه ڕاگرت، به‌ڵام دواتر به شێوه‌یه‌كی سنوردار ده‌ستیپێكرده‌وه.
له ڕابردووش‌دا كێلگه‌كه، كه گازی هه‌رێمی كوردستان دابین ده‌كات، له لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێرانه‌وه له عێراق، به ئامانجگیراوه و هێرشی درۆنیی كراوه‌ته سه‌ر.