ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی کاتى سوریا، داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سوریا بێنه ده‌نگ.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 24ـی نیسانی 2026، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی کاتى سوریا، له لوتكه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، كه له قوبرس به‌رێوه‌ده‌چێت قسه‌ی له‌باره‌ی دۆخی ناوچه‌كه و جه‌نگی ئه‌مریكا وئێران و دۆخی وڵاته‌كه‌شی كرد و ڕایگه‌یاند، داوا له وڵاتانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن به‌رپرسیارێتیی خۆیان له به‌رانبه‌ر "پێشێلكارییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سه‌روه‌ریی خاكی سوریا" بگرنه ئه‌ستۆ.
له‌باره‌ی دۆخی جه‌نگیشه‌وه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، داخستنی گەرووی هورمز مەترسییەکی گەورەیە.
لوتكه‌ی به‌په‌له‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، كه له قوبرس به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆ تاوتوێكردنی په‌ره‌سه‌ندن و گرژییه‌كانی ناوچه‌كه و به‌رزكردنه‌وه‌ی هاوكارییه ئه‌منیی و ئابوورییه‌كانه.