گوتهبێژی دهم پارتی ڕایگهیاند، بۆ ئهوهی پرۆسهی چارهسهریی سهركهوتوو بێت، پێویسته ههلومهرجی ژیانی ئۆجالان له زیندان بگۆڕدرێت.
ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان "دەمپارتی" ئاماژهی بۆ ئهوهش كرد، بۆ چارەسەری پرسی کورد و خێراکردنی ئاراستەی گفتوگۆكان، پێویستە دەرگای زیندانی ئیمرالی بەڕووی لایەنە جیاوازەکاندا بکرێتەوە و ڕێگە بە دیداری ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئۆجالان بدرێت.
داواشی كرد، ڕێگه به "ڕۆژنامەنووسان، ئەکادیمیستەکان، داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ و سەرکردە کۆمەڵایەتییەکان" بدرێت بۆ ئهوهی بتوانن بچنە ئیمرالی و ڕاستەوخۆ پرسیارەکانی خۆیان ئاڕاستەی ئۆجالان بکەن.
گوتیشی، ئهگهر ئۆجالان له دۆخێکی ئازادانەدا بێت، دەتوانێت تورکیا زۆر خێرا بگەیەنێتە چارەسەرییەکی دیموکراتیانە.