له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران له ڕۆژی 28ـی مانگی دووی ئه‌مساڵ و كوژرانی عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی، وه‌ك تۆڵه‌یه‌ك به هێرشێكی موشه‌كیی بۆ سه‌ر ئیسرائیل، پشگیریی حزبوڵا بۆ تاران ده‌ستیپێكرد.
هه‌رچه‌نده به فه‌رمیی لوبنان نه‌بووه‌ته یه‌كێك له لایه‌نه‌كانی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران، به‌ڵام به‌هۆی په‌یوه‌ندیی خراپی مێژوویی حزبوڵا دژی ئیسرائیل و هه‌ڵوێستی لایه‌نگریی بۆ ئێران، جه‌نگه‌كه ئه‌و وڵاته‌شی گرتوه‌ته‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه جارێكی دیكه شه‌پۆلێكی ئاواره‌بوون به‌شێكی زۆر له ناوچه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه‌ته و به سه‌دان هه‌زار كه‌س ماڵوحاڵی خۆیان جێهێشتووه.
حكومه‌تی لوبنان ده‌ڵێت، له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كانه‌وه، نزیكه‌ی 760 هه‌زار هاوڵاتی لوبنانی له‌سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان ئاواره بوون.
ده‌شڵێت، به‌شێكی زۆری ئاواره‌كان له قوتابخانه و شوێنه گشتییه‌كاندان و بارودۆخیان خراپه.
سوپای ئیسرائیلیش به‌رده‌وام داوای چۆڵكردنی باشوری به‌یروت ده‌كات كه پێگه‌كانی حزبوڵای لێیه، هۆشداریی هێرشی به‌رفراوانی زه‌مینیش ده‌دات بۆ خاكی لوبنان، ئه‌وه‌ش هێنده‌ی دیكه مه‌ترسی زۆرتربوونی ئاواره‌كانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.