ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە ڕایگەیاند، هیچ بڵاوبوونەوەیەکی مادەی زیانبەخش و مەترسیدار لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا-ئیسرائیل بۆ سەر بنکەی ئەتۆمی بوشێهر لە ئێران تۆمارنەکراوە.
ئاژانسەکە دەڵێت، ڕۆژی شەممە 4ـی نیسانی 2026، کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیوەندییان پێوە کردوون و ئاگاداریان کردوونەتەوە، کە هێرشکراوەتە سەر شوێنێکی نزیک لە بنکەی ئەتۆمی بوشێهر، هێرشەکە کاریگەریی لەسەر بنکەکە هەبووە، بەڵام بڵاوبوونەوەی مادەی زیانبەخشی لە هێرشەکان تۆمار نەکراوە.
ئاژانسەکە ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی بەرکەوتنی پارچەیەکی تەقەمەنی هێرشەکە کارمەندێکی بنکە ئەتۆمییەکە کوژراوە و بەهۆی تەقینەوەکەش بینای بنکەکە زیانی بەرکەوتووە.
پێشتر ئاژانسی ئیرنای سەر بە حکومەتی ئێران گوتووبووی، هێرشەکەی سەر بنکەکە کاریگەری لەسەر کەرتی بەرهەمهێنانی بنکە ئەتۆمییەکە دروستنەکردووە.