ئاژانسی تەسنیم نزیک لە حکومەتی ئێران بڵاوىکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ دامەزراوەی پیتاندنی یۆرانیۆمی نەتەنز، لە پارێزگای ئەسفەهان ڕووبەڕووی هێرش بووەوە.
لە کاتێکدا تەسنیم بڵاوىکردەوە، کە ئەم هێرشە لە لایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە ئەنجام دراوە، تا ئێستا ئەو دوو وڵاتە هیچ لێدوانێکی فەرمییان لەو بارەیەوە نەداوە.
ناوەندی سیستمی ئاسایشی ئەتۆمیی ئێران دوای ئەنجامدانی پشکنینی تەکنیکی لە شوێنی ڕووداوەکە، ڕایگەیاند کە هیچ جۆرە دەرچوونێکی ماددەی تیشکدەر لە ناوچەکەدا تۆمار نەکراوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی ئەو ناوەندە، بارودۆخی ژینگەیی دەوروبەری وێستگەکە جێگیرە و هیچ مەترسییەک ڕووبەڕووی دانیشتووانی ناوچەکە نەبووەتەوە.
بەرپرسانی تاران ئەم هەنگاوە وەک پێشێلکردنی ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانی بواری وزەی ئەتۆمی و پەیمانی ئێن پی تی دەبینن.