ڕاستەوخۆ

ئاماری شەهید و قوربانییەکانی شەڕی ئەمدواییەی رۆژاڤا ڕاگەیەندرا

reset font size increase font size

 ناوەندی رۆژاڤا بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان(NRLS)، نوێترین ئاماری پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و دەرەنجامی هێرشەکانی حکومەتی کاتیی دیمەشقی بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریای بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، بەهۆی هێرشەکانەوە زیاتر لە هەزار و 200 کەس شەهید بوون، کە بەشێکی زۆریان ژن و منداڵن.

هەر بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، هێزەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی دیمەشق، زیاتر لە دوو هەزار هاوڵاتی سڤیلیان دەستبەسەر کردووە و چارەنووسی 526 کەسیش تائێستا نادیارە.

ئاشکراشیکردووە، شەڕ و ئاڵۆزییەکان شەپۆلێکی بەرفراوانی ئاوارەبوونی لێکەوتووەتەوە بەجۆرێک، زیاتر لە 160 هەزار کەس لە حەلەب، و زیاتر لە 100 هەزار کەسی دیکە لە رەقا و تەبقا، ئاوارە بوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.