ڕاستەوخۆ

ئامادەکاریی بۆ کردنەوەی دەروازەی سنوری نێوان ڕۆژاڤا و باکوری کوردستان دەکرێت

reset font size increase font size

ئاژانسی هەواڵی هاوار (ئانها) ڕایگەیاند، لەچوارچێوەی ئامادەکارییەکانی کردنەوەی دەروازەی سنوری نێوان قامیشلۆ و نسێبین ئەمڕۆ کۆمەڵێک ئۆتۆمبێلی خزمەتگوزاری ڕەوانەی دەروازەکە کران.

ئاژانسی هەواڵی هاوار لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی کردنەوەی دەروازەی سنوری نێوان ڕۆژاڤا و باکوری کوردستان، ئەمڕۆ چەندین ئۆتۆمبێلی خزمەتگوزاری ڕەوانەی دەروازەی سنوری "نسێبین" کراون و هاوکات، بڕیار وابوو نورەدین ئەحمەد، پارێزگاری حەکەسە ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فەرمیی سەردانی دەروازە سنورییەکە بکات، بەڵام سەردانەکە بەهۆکارێکی نەزانراو بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە.

حکومەتی تورکیا بەشێوەیەکی فەرمیی دەروازەی سنوری "نسێبین"ـی لە ساڵی 2016ـەوە بەسەر سەرجەم هاتۆچۆ بارزگانیی و مەدەنییەکاندا داخست، بڕیارە دوای 10 ساڵ و بۆ یەکەمجار ئەم دەروازە سنورییەی نێوان ڕۆژاڤا و باکوری کوردستان بەڕووی ئاڵۆگۆڕ و هاتوچۆی بازرگانی و هاوڵاتییان دا بکرێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.