به‌هۆی جه‌نگ و نائارامی ناوچه‌كه‌وه، حكومه‌تی عێراق بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێری دیكه راگرتنی گه‌شته ئاسمانیه‌كانی درێژكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نیی عێراق رایگه‌یاندووه، به هۆی بارودۆخی ئاڵۆز و ناسه‌قامگیریی ناوچه‌كه و وه‌ك رێكارێكی خۆپارێزیی، له كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌وه بڕیاردرا ئاسمانی عێراق به داخراوی بمێنێته‌وه و راگرتنی گه‌شته ئاسمانیه‌كان بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێری دیكه تاوه‌كو كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه درێژ بكرێته‌وه.
ده‌شڵێ، ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هات، كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانیی له هه‌ر رێكار و رێوشوێنێكی دیكه‌ی گه‌شته ئاسمانیه‌كان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه.