دەزگای ئاسایشی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، له دوێنێوه پێنج هێرشی درۆنیی كراوه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 17ـی نیسانی 2026، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان، ئاماری هێرشە درۆنییەكانی 24 كاتژمێری ڕابردووی سەر ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، له كاتژمێر 1:55ـی نیوه‌ڕۆی دوێنێ، بە درۆنێك هێرش كراوه‌ته سەر گوندی زڕگوێز.
ئاسایش ده‌ڵێت، كاتژمێر 10:00ـی شه‌وی ڕابردووش، بە درۆنێك هێرش كراوه‌ته سەر گوندی زڕگوێزەڵه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 9:00ـی شه‌وی ڕابردوو، بە سێ درۆن هێرش كراوه‌ته سەر كه‌مپی په‌نابه‌ران له كۆیه.
ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، هێرشه‌كان هیچ زیانێكی گیانییان لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
له سه‌ره‌تای جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژی ئێران، به‌رده‌وام هێرشی درۆنیی و موشه‌كی ده‌كرێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و به‌و هۆیه‌وه تاوه‌كو ئێستا چه‌ندین كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.