ڕاستەوخۆ

ئاسایشی کۆیە دەستپێکردنی پرۆسەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێ‌سەرەتاکانی ڕاگەیاند

reset font size increase font size

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر لە قەزای کۆیە ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی ئایاری 2026ەوە پرۆسەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێ‌سەرەتاکان لە سنووری قەزاکە و دەوروبەری بە فەرمی دەستپێدەکات و بنکەی سەرەکیی بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکان لە سایلۆی کۆیە، سەرووی هەزەی کۆیە دەبێت.

ئاسایش ئاماژەی بەوە کردووە کە پێویستە خاوەن ئۆتۆمبێلەکان لە کاتی سەردانیکردنیاندا چەند پێداویستییەکی سەرەکیی هاوشێوەی کۆدی ئاسایشی کەسی، ئەسڵی کارتی نیشتمانی و کارتی زانیاری، لەگەڵ مۆڵەتی شۆفێری پێشکەش بکەن، لەگەڵ هێنانی وێنەی هەر چوارلای ئۆتۆمبێلەکە و ژمارەی شاسی کە پێویستە هەموویان پێکەوە لەسەر یەک لاپەڕەی جۆری A4 چاپکرابن.

هاوکات لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئەم پرۆسەیە تەنها ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگرێتەوە کە پێشتر هیچ جۆرە تۆمارکردنێکیان بۆ نەکراوە، بۆیە داوا دەکەن ئەو شۆفێرانەی پێشتر ئۆتۆمبێلەکانیان تۆمار کردووە سەردانیان نەکەنەوە، چونکە لە ئێستادا گواستنەوەی خاوەندارێتی بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە ئەنجام نادرێت، لە هەمان کاتدا هۆشداری توند دراوە کە هەر ئۆتۆمبێلێک جامی ڕەش بێت، پەردە و گلۆپی زینۆنی پێوەبێت، یان هەر جۆرە نووسینێک لەسەر جامی پشتەوەی هەبێت، بە چەند ڕێکارێکی توند ڕووبەڕوو دەبنەوە و بە هیچ شێوەیەک کۆدی ئاسایشیان بۆ ناکرێت تاوەکو سەرپێچییەکان لادەبەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.