ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، کارگەیەکی دروست کردنی زەیتی زەیتون و بەرهەمی شیرینی بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی کارکردن دەستیبەسەردا گیرا و داخرا.
ئەمڕۆ سێشەممە 28ـی نیسانی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، لەلایەن تیمەکانیانەوە کارگەیەکی دروستکردنی زەیتی زەیتون و بەرهەمی شیرینی، کە مۆڵەتی کارکردن و تەندروستیان نەبووە دەستیبەرداگیرا.
دەشڵێت، کارگەکە لە ڕێگەی ئامێرێکەوە ڕۆنی خۆراکی ئاسایی بۆ زەیتی زەیتون گۆڕیوە، تاوەکو بە هاوڵاتیانی بفرۆشن و ساغیبکەنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەشێکی زۆر لە شیرینییەکانیان ماوەکەیان بەسەرچووە، دەستکاری بەرواری دروستکردن و کۆتایی هاتنی بەرهەمەکانیشیان کردووە.
ئەوەش هاتووە، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر کارگەکە داخرا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش ئاڕاستەی دادگە کراوە.