بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، ئەندامانی باندێکی دزیکردنیان دەستگیرکردووە، کە هەڵسابوون بە ڕێگرییکردن و هەڵکوتانە سەر هاوڵاتییەک کە پیشەی ئاڵوگۆڕی دراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە باندێکی چوار کەسیان دەستگیرکرد، کە هەڵسابوون بە ڕێگریکردن و هەڵکوتانە سەر هاوڵاتییەک کە کاری ئاڵوگۆڕی دراوە لە هەولێر.
ئاماژە بەوەشکراوە، هاوڵاتییەکە دوای چاودێریکردنی لەلایەن تۆمەتبارەکانەوە لە کاتی گەڕانەوەیدا بۆ ماڵەوە ڕێگریان لێکردووە و ویستویانە بە هەڕەشەی چەک پارەکانی لێوەربگرن، بەڵام دەستبەجێ لەلایەن تیمەکانیانەوە دەستگیرکراون.