ڕاستەوخۆ

هاوپەیمانیی عەرەبی: چوار مووشەکی بالیستیی حوسییەکان لە ئاسمانی ڕیاز و خمیس مشیط تێکشکێنران

reset font size increase font size

تۆرکی مالیکی، گوتەبێژی هاوپەیمانیی عەرەبی بۆ پشتگیریکردنی حکومەتی ڕەوا و دانیپێدانراوی یەمەن، ڕایگەیاند کە هێزەکانی هاوپەیمانان توانیویانە دوو مووشەکی بالیستیی حوسییەکان کە بەرەو شاری ڕیاز ئاراستە کرابوون، لە ئاسماندا بگرنەوە و تێکیان بشکێنن.

گوتەبێژی هاوپەیمانییەکە ئاماژەی بەوەش دا که‌ لە هێرشێکی هاوشێوەدا، دوو مووشەکی تریش کە ناوچەی خمیس مشایتیان لە عەرەبستانی سەعوودی کردبووە ئامانج، خرانە خوارەوە و ڕووبەڕوویان بوونەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.