ڕاستەوخۆ

لە ئێران کەسێکی دیکە بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لە سێدارە درا

reset font size increase font size

دەزگەی دادی ئێران ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ حوکمی لەسێدارەدانی سوڵتان عەلی شێرزادی جێ بەجێ کرا. 

ئاژانسی میزان کە میدیای فەرمی دادی ئێرانە، بڵاویکردەوە بەیانی ئەمڕۆ سوڵتان عەلی شێرزادی، بە تۆمەتی ئەندامێتی لە ڕێکخراوی موجاهیدینی خەلق و سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لە سێدارە دراوە.

سزاکە لە کاتێکدایە، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران نیگەرانیی قووڵیان دەربڕیوە لە زیادبوونی ڕێژەی لەسێدارەدان، بەتایبەت لە دۆسیە ئەمنییەکاندا.

ڕێکراوەکان، تاران تۆمەتبار دەکەن بەوەی سزای لەسێدارەدان وەک ئامرازێک بۆ "دروستکردنی ترس و تۆقاندن" لەناو کۆمەڵگەدا بەکاردەهێنێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.