شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەت بۆ کۆنترۆڵکردن و حەسرەتکردنی چەک بەدەست دەوڵەتدا، پێشوازیی هاووڵاتییان بۆ تۆمارکردنی چەکەکانیان بەشێوازێکی فەرمی ڕوو لە زیادبوونە.
سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەم پێشوازییە گەرمە نیشاندەری بەرزبوونەوەی هۆشیاریی هاووڵاتییانە لە گرنگیی ڕێکخستن و خاوەندارێتیکردنی چەک لە چوارچێوەی یاسادا.
بەپێی ئاماری شانە ئەمنییەکە، تەنها لە نێوان 9 بۆ 9ی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵدا، 10 هەزار و 222 داواکاری بۆ تۆمارکردنی چەک پێشکەش کراون.
حکومەتی عێراق ماوەیەکە هەڵمەتێکی فراوانی بۆ کۆکردنەوە و تۆمارکردنی چەکی بەردەست لە دەستی هاووڵاتییان دەستپێکردووە، بە مەرجێک سەرجەم چەکەکان لە ڕێگەی فەرمییەوە لە بنکە تایبەتەکاندا تۆمار بکرێن بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی ئەمنی زیاتر بێتە کایەوە.