ئه‌مریكا دیبلۆماتكاره‌كانی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له نوێنه‌رایه‌تیه دیپلۆماسیه‌كانیان ده‌ستبه‌كار ده‌بنه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی به‌پشتبه‌ستن به نوسراوێكی ئیداره‌ی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران به‌شێكی زۆری نوێنه‌رایه‌تیی و دیبلۆماتكاره‌كانی له‌ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كشانده‌وه، بڕیاره ئیداره‌ی ئه‌مریكا له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه یان چه‌ند ڕۆژی داهاتوو دیپلۆماتكاره‌كانی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وڵاتانی عێراق، ئوردن، لوبنان ، سعودیه و، كوه‌یت و عومانی ده‌ستنیشانكردووه بۆ ئه‌وه‌ی دیبلۆماتكاره‌كانی بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه.
ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێت، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دیپلۆماتكاره‌كانی ئه‌مریكا بۆ نوێنه‌رایه‌تیه دیبلۆماسیه‌كانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئیداره‌ی ئه‌مریكا پێشبینی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی جه‌نگ و ئاڵۆزیی بۆ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناكات له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا.