له نوێتریین ڕاپۆرتیدا ڕێکخراوی CPT ئەمریکی سەبارەت بە هێرشەکانی ئێران و گروپە هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌وه تاوه‌كو ئێستا، ئێران و گروپه چه‌كداره هاوپه‌یمانه‌كانی، 196 هێرش و بۆردومانیان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامداوه.
هه‌ر له ڕاپۆرته‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه كراوه، به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه، 4 كه‌س كوژراون و 19 كه‌سیش بریندار بوون.
ڕاپۆرته‌كه ده‌ڵێت، له‌و هێرشانه‌ی كراونه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، 162 هێرشیان بۆ سەر سنوری پارێزگای هەولێر و 26 هێرش بۆ سه‌ر سنوری پارێزگای سلێمانی و پێنج هێرش بۆ سه‌ر سنوری پارێزگای دهۆك و سێ هێرش بۆ سه‌ر سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بوون.
ڕاپۆرته‌كه‌ی " سی پی تی " ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، له هێرشه‌كاندا 43 جار باره‌گای حزبه كوردییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كراونه‌ته ئامانج و كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر و بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و وڵاته، 58 جار هێرشیان كراوه‌ته‌سه‌ر.
ئه‌مه جگه له 95 هێرشی دیكه، كه كراونه‌ته سه‌ر، هۆتێل و ناوچەکانی نیشتەجێبوون، بارەگای هێزەکانی پێشمەرگە، کێڵگەی نەوت و كۆمپانیاكان.