جۆن ڕاتکڵیف بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری سی ئای ئەی سەردانی مۆسکۆی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ڕوسیا کۆبوویەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری سی ئای ئەی لە سەردانەکەیدا داوای وەستاندنی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیای بۆ سەر ئۆکراینا کردووە.
میدیاکانی ئەمریکا ئاماژەیان بەوەکردووە، فڕۆکەیەکی سەربازی لە جۆری سی17 گەیشتووەتە مۆسکۆ و دواتر لەگەڵ کاروانێکی ئۆتۆمبێلی دیپلۆماتی بینراوە کە بەڕێوەبەری سی ئای ئەی تێدابووە.
شایەنی باسە دوای ٥ ساڵ ئەمە یەکەم سەردانی بەڕێوبەری سی ئای ئەیە بۆ مۆسکۆ، پێشتر ویلیام بێرنس لە تشرینی دووەمی ٢٠٢١دا لە مۆسکۆ و لەگەڵ پوتین کۆبووەوە و دوای ٣ مانگ لەو کۆبوونەوەیە جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا دەستی پێکرد.