سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ڕایگەیاند، ئەمریکا هەندێک لەو حەوت مەرجەی تارانی قبوڵ کردووە، بەڵام هەڵوێستی واشنتۆن سەبارەت بە مەرجەکانی تر هێشتا ناڕوونە و وەڵامەکەیان تەواو نییە.
موحسین ڕەزایی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، ئەمڕۆ بە میدیای وڵاتەکەی ڕاگەیاند، ئەمریکا هەندێک لەو مەرجانەی تارانی پەسەند کردووە، کەچی وەڵامەکەی هێشتا وەک پێویست نییە و ئەنجومەنەکە پێی وایە وەڵامەکەی واشنتۆن بۆ پێشنیازەکانی تاران تەواو نییە.
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران جەختی لەوە کردەوە، ئێران خۆی کاتی کۆتایی هاتنی ئەم تێهەڵکێشانە دیاری دەکات و تا گەیشتن بە داواکارییە ڕەواکانی بەردەوام دەبێت لە خۆڕاگرتن.
موحسین ڕەزایی ئەوەشی خستەڕوو، تاران چاوەڕێی روونکردنەوەی زیاتری ئەمریکایە لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەکان و لە ئێستادا لە بری وەڵامدانەوە، چاوەڕێی تەواوبوونی وەڵام و هەڵوێستی فەرمیی ئەمریکا دەکات.