ڕاستەوخۆ

وەزیری دادی تورکیا ئاماری حەوت مانگی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان ئاشکرا دەکات

reset font size increase font size

وەزیری دادی تورکیا ئاماری ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانی حەوت مانگی ڕابردووی لە سەرانسەری وڵات و باکووری کوردستان بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، لە 81 پارێزگادا زیاتر لە 32 هەزار کەس بە بڕیاری دادگا بەند کراون و دەستیش بەسەر بڕێکی زۆر پارە و موڵکی نایاساییدا گیراوە.

ئاکن گورلەک، وەزیری دادی تورکیا، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردەوە، لە نێوان مانگەکانی شوبات تاوەکو ئەیلوولی 2026، لە 81 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان 7 هەزار و 818 ئۆپەراسیۆنی ئەمنی دژی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر، گرەوی نایاسایی، قوماری ئەلیکترۆنی و تۆڕە تاوانکارییەکان ئەنجام دراون.

بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان، لە ئەنجامی ئەم هەڵمەتانەدا ڕێکاری یاسایی بەرامبەر 70 هەزار و 853 گومانلێکراو گیراوەتە بەر، کە لەو ژمارەیە 32 هەزار و 882 کەس بە بڕیاری دادگا بەند کراون و 15 هەزار و 826 کەسیش خراونەتە ژێر چاودێریی دادوەرییەوە.

وەزیری دادی تورکیا ئاماژەی بەوەدا، لە پێناو بڕینی سەرچاوە داراییەکانی گرووپە تاوانکارییەکان، دەست بەسەر ماددەی هۆشبەر بە بەهای زیاتر از 30 ملیار لیرە (نزیکەی 610 ملیۆن دۆلار)، بڕی 1.4 ملیار لیرەی نەختینە، 17 ملیۆن یۆرۆ و 1.7 ملیۆن دۆلاری ئەمریکیدا گیراوە. لە پاڵ ئەمانەشدا، دەست بەسەر 9 هەزار و 30 موڵک، هەزار و 556 ئۆتۆمبێل، 22 کەرەستەی گواستنەوەی دەریایی و 803 کۆمپانیا و شوێنی کاردا گیراوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.