ڕاستەوخۆ

سەنتەری میترۆ: یاسا کراوەتە خزمەتکاری ململانێی سیاسیی نێوان پارتی و یەکێتی

reset font size increase font size

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان، هۆشدارییەکی توند لەبارەی تێکەڵکردنی دەسەڵاتی یاسا بە ململانێ سیاسییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەدات و ڕایدەگەیەنێت کە سەروەریی یاسا و ئازادیی ڕۆژنامەگەری لە هەرێمی کوردستان کەوتووەتە ژێر پرسیارێکی جدییەوە.

سەنتەرەکە ئاشکرای دەکات کە لەبری هەموار و جێبەجێکردنی یاسای ڕۆژنامەگەری، یاسای سزادانی قورس دژ بە ڕەخنەگران و میدیاکاران بەکاردەهێنرێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی میترۆ، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 10 کەیسی تایبەت بە بڵاوکردنەوە گەیشتوونەتە سەنتەرەکە، کە تێیاندا لەبری ئەوەی بەپێی یاسای ڕۆژنامەگەری (یاسای ژمارە 35ی ساڵی 2007) مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت، پەنا براوەتە بەر یاسای ژمارە 6ی ساڵی 2008 (یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن)، ئەمەش وەک بێنرخکردنی یاسای ڕۆژنامەگەری لە کوردستان وەسف کراوە.

وەک نوێترین نموونەی ئەم ململانێیە، سەنتەری میترۆ تیشک دەخاتە سەر کەیسی "کەناڵی 8" و بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوای لە وەزیری ناوخۆ کردبوو بڕیارەکە دەرنەکات تا کاتی ئامادەبوونی داواکراوان لەبەردەم دادگا، بەڵام وەزیر فەرمانەکەی بۆ گشت هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەرکردووە تا دەستگیر بکرێن و ڕەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر بکرێن.

سەنتەری میترۆ هۆشداری لە دەرئەنجامە مەترسیدارەکانی دابەشبوونی سیاسی لەسەر دامەزراوەکانی جێبەجێکردن دەدات و ڕایدەگەیەنێت: "دڵنیایین هیچ بنکەیەکی پۆلیسی سنووری پارێزگای سلێمانی فەرمانەکەی وەزیری ناوخۆ جێبەجێ ناکەن، چونکە بەهۆی دابەشبوونی سیاسییەوە، فەرمانەکانی سلێمانیش بەرامبەر هەولێر بە هەمان شێوە پەکخراون."

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.