ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە21ی حوزەیرانی 2026، بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی حیزبەکە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان و گرنگ ئەنجام دەدات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای فەرمیی یەکێتی، ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی بە قۆناغێکی سیاسی و ئەمنیی ئێجگار هەستیاردا تێدەپەڕن و پێویستیان بە داڕشتنی سیاسەت و هەڵوێستی نوێ هەیە.
لە تەوەرە سەرەکییەکانی ئەم کۆبوونەوەیەدا، دۆخی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان، دۆسیەی هەڵبژاردنەکان و پێشهاتەکانی پەیوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا بە وردی تاوتوێ دەکرێن.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی حیزبەکە هەڵسەنگاندن بۆ دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە دەکات تاوەکو یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بتوانێت هەڵوێستی فەرمیی خۆی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ئیقلیمی دیاری بکات و چەند پرسێکی هەڵپەسێردراوی ناوخۆیی یەکلا بکاتەوە.