ڕاستەوخۆ

یەکێتی: ده‌رگای گفتوگۆمان دانه‌خستووه‌ به‌ڵام پێداگرین له‌سه‌ر هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه‌

reset font size increase font size

قوباد تاڵه‌بانی ڕایگه‌یاند، سیاسەتی یەکێتی بۆ هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق ڕوون و شەفافە دەشڵێت، دەرگای دانوستان و گفتوگۆیان دانەخستووە، بەڵام پێداگرن لەسەر هاوبەشیی ڕاستەقینە و ڕاستکردنەوەی حکومڕانی.

قوباد تاڵه‌بانی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ تیمی بەڕێوەبەرە گشتییەکانی یەکێتی لە حکومەتی هەرێمدا سیاسەتی حزبه‌كه‌ی بۆ داهاتووی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغداد ڕوونکردووه‌ته‌وە، كه‌ وەک هێزێکی کاریگەر لە بەغداد کار دەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغداد.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لایەنێک بەشداربێت لە حکومەتدا دەبێت هاوبەشی ڕاستەقینە بێت لە حکومڕانیدا.

باس له‌وه‌شده‌كات، ئەم داواکارییانە تەنیا بۆ یەکێتی نییە، بەڵکو لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان و هەموو لایەنەکانە بە خودی پارتی دیموکراتی کوردستانیشەوە، چونکە تەنیا بە هاوبەشی ڕاستەقینە و بەهێزکردنی دامەزراوەکان دەتوانین ئاسەوارەکانی دوو ئیدارەیی نەهێڵین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.