ڕاستەوخۆ

یەکێتی ئەوروپا: کۆمپانیای مێتا  پابەند نیە بە پاراستنی مافەکانی منداڵ

reset font size increase font size

کۆمیسیۆنی ئەوروپا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، بە گوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، کۆمپانیای مێتا کە خاوەندارێتی فەیسبووک و ئینستاگرام دەکات تۆمەتبارە بە پێشێلکردنی یاسا دیجیتاڵییەکانی ئەوروپا، بەتایبەت لە بارەی پاراستنی مافی منداڵان.

لێکۆڵینەوەکەی کۆمیسیۆنی ئەوروپا کە نزیکەی دوو ساڵی خایاندووە ئاماژە بەوە دەکات، کۆمپانیای مێتا نەیتوانیوە ڕێگری بکات لە بەکارهێنانی پلاتفۆرمەکان لەلایەن منداڵانی خوار تەمەنی 13 ساڵ، هەرچەندە ئەم خاڵە لە مەرجەکانی هەردوو پلاتفۆرمەکەدا ئاماژەی پێکراوە.

کۆمیسیۆنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی لە ئەوروپا فەیسبووک و ئینستاگرام بەکاردەهێنن، ئەمەش لاوازییەکانی سیستمی پشتڕاستکردنەوەی تەمەن نیشان دەدات، کە منداڵان دەتوانن بە ئاسانی ناوی خۆیان بە زانیاریی ناڕاست تۆمار بکەن.

لای خۆشیەوە کۆمپانیای مێتا، ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەی کۆمیسیۆنی ئەوروپای ڕەت کردەوە و لە ڕاگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ئێمە بە ڕوونی لە یاساکانی ئینستاگرام و فەیسبووکدا ئاماژەمان بەوەکردووە، بە کارهێنەر دەبێت تەمەنی سەروو 13 ساڵ بێت. هەروەها ڕێوشوێنمان گرتووەتەبەر بۆ چاودێریکردن و سڕینەوەی هەژماری هەر کەسێک لە خوار ئەم تەمەنەوە".

هەرچەندە تا ئێستا دادگە بڕیاری کۆتایی لە سەر بابەتەکە نەداوە، بەڵام ئەگەر پێشێلکارییەکانی یاسای خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانی ئەوروپا پشتڕاست بکرێتەوە، ئەوا کۆمپانیاکە بە ملیارەها یۆرۆ سزا دەدرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.