ڕاستەوخۆ

یەرەکە ناسنامەی چوار گەریلای ئاشکرا کرد کە لە شەڕی مەهاباد گیانیان لەدەستداوە

reset font size increase font size

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە)، لە ڕێگەی ڕاگەیانراوێکی فەرمییەوە ناسنامەی چوار شەڕڤانی خۆی بڵاوکردەوە کە لە هێرشەکەی هێزەکانی ئێراندا لە ناوچەی مەهاباد گیانیان بەخت کردووە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی یەرەکە، لەو هێرشەدا ئەو چوار شەڕڤانە بە پێشەنگایەتی فەرماندە "ئارژین گارزان" تا دوا دڵۆپی خوێن و بە قارەمانییەکی کەم وێنەوە بەرگرییان کردووە.

یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ڕووبەڕووبوونەوەکەی مهاباد زیانی گیانیی زۆر بە هێزەکانی سوپای پاسداران گەیشتووە و چەندین کوژراو و برینداریان هەیە کە لە نێوانیاندا فەرماندەی پلەباڵا هەیە بەڵام دەیشارنەوە.

زانیاری لەبارەی ناسنامەی گەریلاکان؛

زارین ئاکباش ناسراو بە (ئارژین گارزان) - فەرماندە، خەڵکی تەتوانی باکووری کوردستان.

خەلیل چیچەک ناسراو بە (باوەر جوودی) - خەڵکی مووشی باکووری کوردستان.

ڕەسووڵ یەگانە ناسراو بە (شاهان گابار) - خەڵکی خۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

پەرستوو سەفایی پوور ناسراو بە (جیهان سیروان) - خەڵکی مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.