ڕاستەوخۆ

یسرائیل کاتز: پلانی هێرشێکی نوێمان بۆ سەر لوبنان و ئێران ئامادەکردووە

reset font size increase font size

یسرائیل کاتز، ڕایگەیاند: لەگەڵ سەرۆکی گشتی سوپای ئیسرائیل ئامانجەکانی هێرشێکی نوێمان بۆ سەر لوبنان و ئێران پەسەندکردووە.

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند: ئامادەکارییەکانیان بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی نوێ بۆ سەر بنکەکانی حزبوڵای لوبنان و سوپای پاسداران کۆتایی پێهاتووە و ئەمڕۆش لەلایەن ئییال زەمیر، سەرۆکی گشتی سوپای ئیسرائیل پەسەندکراوە.

بەگوێرەی هەواڵی تایمزی ئیسرائیل: لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە تا ئەمڕۆ، ئیسرائیل 15هەزار بۆمبی ئاڕاستەى بنکەکانی سوپای پاسداران و سەرکردەکانی ئێران کردووە، هاوکات سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: ئەمڕۆ، دوو بنکەی سەرەکی بەرهەمهێنانی موشەکی کروزی دەریایی لە تاران بەئامانجگیراوە و بنکەکەکان خاپورکراون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.